ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی
په‌روه‌رده رونكردنه‌وه له‌باره‌ی راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن له قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌دات و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌میان ئه‌نجامداوه و پرۆگرامی ساڵی خوێندنیان ته‌واوكردووه مۆڵه‌ت به‌خوێندكاره‌كانیان دراوه بۆ خۆئاماده‌كردنی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی و ده‌شڵێت: پرۆسه‌ی خوێندن له‌و قۆناغه‌دا راگیراوه.
مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: له‌و خوێندنگه‌یانه‌ی كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ئه‌نجامدراوه بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پرۆگرامه‌كانیان خوێندووه، ئه‌وا خوێندكاره‌كانیان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی كۆتایی ساڵ كه بڕیاره ئه‌و پرۆسه‌یه له‌كۆتایی مانگی 5ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی خوێندن له‌قۆناغی 12ی ئاماده‌ییدا وه‌ك پێویست خوێندراوه و خوێندكاره‌كانیان له‌ماوه‌ی رابروودا گرفتیان نه‌بووه.
لای خۆشیه‌وه، عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ SNNرایگه‌یاند: پێشتر پرۆسه‌ی خوێندن بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی هیچ گرفتێكی نه‌بووه و خوێندكاران پرۆگرامی خوێندنیان وه‌ك پێویست وه‌رگرتووه.
ئاشكراشیكرد، پێشتر له 4ی4ی 2018 تاقیكردنه‌وه‌یان ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی خوێندنگه‌كان له12ی 4ی 2018 كۆتاییان به‌تاقیكرنه‌وه‌كان هێناوه و وتیشی: ئه‌و خوێندكارانه‌ی داخڵ ده‌كرێن واتا مافی به‌شداریكردنیان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌یه ئه‌وا مۆڵه‌تیان پێدراوه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی كۆتایی ساڵ
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی
Reviewed by WhoSay_N
on
12:03:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: