Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی دژی ده‌ستگیركردنی سكرتێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان

به‌ناوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ستگیركردنی سكرتێری گشتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌رێز(مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر) له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و سه‌لامه‌تی گیانی ناوبراو له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وان ده‌زانین.

سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌رۆكی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌كه‌مانی گرتۆته‌وه‌ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ وه‌ك ده‌نگێكی ئازاو ئازاد و دلێر به‌شداری كارای خۆپیشاندانی (25/3/2018) شاری هه‌ولێری كردووه‌ په‌یامی خه‌ڵكی به‌ش خورا و موچه‌خۆرانی گه‌یاندوه‌ به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان،له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستگیركرا تا ئیستا له‌ شوینی ناوبراو ئاگادارنین، ئیمه‌ له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووتره‌ سكرتێری رێكخراو و سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان ئازاد بكرێن.

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی دژی ده‌ستگیركردنی سكرتێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:52:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.