پارێزگای هەولێر داوای لێبوردنی لەو مامۆستایە کرد كە لە خۆپیشاندانەكە لێیدرا
پارێزگاری هەولێر بەناوی پارێزگای هەولێر داوای لێبوردنی لەو مامۆستایە کرد، کە لە خۆپیشاندانێکی مامۆستایان لە هەولێر لەلایەن دوو کەسەوە لێیدرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر “دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ی ڤیدیۆیی په‌لاماردان و بێڕێزیكردنى دوو كه‌س به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌كى هه‌ولێر له خۆپیشاندانه‌كانى رۆژانى رابردوو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو و به ئه‌ركى خۆی زانیوه بچێته خزمه‌تى ئه‌و مامۆستایه و به‌ناوى پارێزگاى هه‌ولێر داواى لێبوردنى لێبكات”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29-3-2018) ئەو مامۆستایە “بە لوتف و گه‌وره‌یی خۆی دوور له چاوى كامێرا و میدیاكان به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ى سەردانی دیوانى پارێزگا و پارێزگاری هه‌ولێریان كردووە”.
نه‌وزاد هادى، پارێزگاری هەولێر وێڕاى ئیدانه و سه‌ركۆنه‌كردنى تووندى ئه‌م ره‌فتاره ستایشى مامۆستاکەی کردووە و “به نموونه‌ى باڵاى كه‌سایه‌تییه‌كى په‌روه‌ردەكار و دڵسۆزى گه‌ل و نیشتیمان له‌قه‌می داوە كه شایانى رێزە”. به‌ڵێنى ئه‌وه‌شی پێداوە “هه‌موو رێكاره یاساییەکان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان گیراوەتەبەر بۆ سزادانى ئه‌و دوو كه‌سە”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: