مامۆستایانی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان بڕیاریان دا
لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش داوای له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و رێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان كرد سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیستی مامۆستایانی هاوبه‌شی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یه‌ندراوێكیان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خوێنده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش رایانگه‌یاندووه كه “هه‌موولایه‌ك ئاگادارن چه‌ند ساڵێكه له ئه‌نجامی سیسته‌می ئابووری سه‌ربه‌خۆ و قۆرغكردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ژیان و گوزه‌رانی هه‌مووان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و سێكته‌ره‌كانی هه‌رێم رووی له شكست و داڕمانه”.
لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش ده‌ڵێن: “پشتگیری ته‌واوی هه‌ر جوڵه و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانێك ده‌كه‌ین له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی زه‌وتكراوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران”.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه “خۆمان به به‌شێكی گرنگی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌زانین و به‌شدار ده‌بین له خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه”.
لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش داواش له سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان “به هه‌رشێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كرێت و ده‌گونجێت به‌شداربن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا به‌ده‌ستهێنان مافه‌كان”.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه نیگه‌رانن له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ناوه‌ند و پابه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانی پێشووی كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره به جیاوازی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌شێكی عیراق و رازی بوونی به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كه ده‌رئه‌نجام مووچه‌خۆران باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیستی مامۆستایانی هاوبه‌ش داوای له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و رێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان كرد دژی هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 3/25 له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نی ئه‌نجام بده ن
.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: