وەزارەتی پەروەردە ڕۆژژمێرێکی نوێ بۆ پارێزگای سلێمانی دادەنێت،واتە ماوەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان درێژ دەکرێتەوە
پێشنیازێكی نوێ ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت بۆ دیاریكردنی ڕۆژژمێرێكی نوێ لەبارەی دەوامكردنی مامۆستایان، بەرپرسێكی پەروەردەش پێشنیازەكە ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: دەمانەوێت قەرەبووی ماوەكانی ڕابردوو بكەینەوە كە بەهۆی بایكۆتەوە لەدەستمانداوە.
عومەر ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەیەكمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووەو چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزارەت دەكەین كۆبونەوەی لەبارەوە بكات و پەسەندی بكات.
ناوەڕۆكی پرۆژەكەشی ئاشكراكردو وتی:" داوامانكردووە ماوەی خوێندن درێژبكرێتەوەو پشووەكانیش كەمبكرێنەوە، چاوەڕوانیش دەكەین هەفتەی داهاتوو وەڵاممان بدرێتەوە، تا میكانیزمێكی نوێ بۆ پەروەردە پەیڕەو بكرێت".
بەوتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، بەپێی ئەو سیستمەی ئێستا هەیە، دوا كات بۆ تاقیكردنەوەەكانی كۆتایی ساڵ، 15ی 5ی 2018یە، لە 1ی 5یشەوە خوێندن ڕادەگیرێت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لەدوای 15ی 5ەوە تاقیكردنەوەكان دەستپێبكات، بۆئەوەی 15 ڕۆژ پرۆسەكە درێژبكرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە ڕۆژژمێرێکی نوێ بۆ پارێزگای سلێمانی دادەنێت،واتە ماوەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان درێژ دەکرێتەوە
Reviewed by WhoSay_N
on
8:35:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: