Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕونكردنەوە لەبارەی پشووەكانی مامۆستایانەوە دەدرێت

یەكێتیی مامۆستایان دوا زانیاری لەبارەی هەڵوەشانەوەی پشوی مامۆستایان ئاشكرادەكات و جێگری سەرۆكی ڕێكخراوەكەش تەئكیددەكاتەوە، “ئەگەر موچەی مامۆستایان لەسیستمی پاشەكەوت دەربكرێت دەتوانرێت سەرجەم پشوی خوێندنگەكان هەڵبوەشێتەوەو قەرەبوی پرۆسەی خوێندن بكرێتەوە”.

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ڕاگەیاندنی سیستمی نوێی موچەوە هاتەدەنگ و لەوڕوەشەوە مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “ئەگەر مامۆستایان لەسیستمی پاشەكەوتی موچە دەربكرانایە دەتوانرا پشوی ڕۆژانی شەممەو ڕۆژەكانی دیكەی مامۆستایانیش هەڵبوەشێتەوە”.

جەختیشیكردەوە، “بەڵام لێدوانەكانی سەرۆكی حكومەت دۆخەكەی زیاتر ئاڵۆزكردو پێویستی دەكرد بەر لەهەموشت سوپاسی مامۆستایان بكات”.

ئەوەشی ڕونكردەوە، ئەگەر مامۆستایان بەم سیستمەی ئێستادا ڕەزامەندبن دەتوانرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خوێندنگەكان ڕۆژانی دەوام ڕێكبخەنەوەو هەماهەنگی لەبارەی ڕۆژانی پشوی خوێندنگەكانیش بكرێت.

ئەوەشی وت:”ئەوەی گرفتە لەبەردەم مامۆستایاندا بریتیە لەوەی تائێستا حكومەتی هەرێم هیچ بەرچاو ڕونیەكی بەموچەخۆران نەداوە بەتایبەت بۆ موچەی مانگەكانی 12ی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ موچەی مانگەكانی (1، 2و 3)ی ئەمساڵ جگە لەموچە پاشەكەوتكراوەكان”.

لەپەیامێكیشدا بۆ مامۆستایان وتی:”مامۆستایان سەرپشكن لەئێستادا بەم سیستمە نوێیە ڕەزامەنددەبن و كۆتایی بەبایكۆت دەهێنرێت یاخود نا، هەركات سیستمی پاشەكەوت بەیەكجاری هەڵوەشایەوە، دەتوانرێت بڕیاری كۆتایی لەبارەی پشوەكانی مامۆستایانەوە بدرێت و قەرەبوی پرۆسەی خوێندنیش بكرێتەوە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ڕونكردنەوە لەبارەی پشووەكانی مامۆستایانەوە دەدرێت Reviewed by Unknown on 5:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.