Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایان دواین هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نن

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 به‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كۆده‌بینه‌وه‌و دواین هه‌ڵوێست ده‌خه‌نه‌ڕوو، هۆشداریش له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌دات و ده‌ڵێت”نه‌نگییه‌كی گه‌وره‌یه‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هۆڵه‌كان”.

عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی كۆده‌بنه‌وه‌و دواین هه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نین و هه‌نگاوه‌كانمان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی فشاره‌ مه‌ده‌نییه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئێواره‌ی دوێنێ 18ی 3ی 2018، خشته‌ی موچه‌ی به‌شێكی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌و به‌پێی خشته‌كه‌، ئه‌مڕۆ موچه‌ی مانگی 11ی 2017 په‌روه‌رده‌ به‌پاشه‌كه‌وته‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت.

له‌باره‌ی شكاندنی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن عادل حه‌سه‌ن ده‌ڵێت”ده‌وامكردن گه‌وره‌ترین نه‌نگییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا به‌مامۆستایانیان كرد هیچ دوژمنێك به‌كوردی نه‌كردوه‌، تاكی كوردیان شكاند، بۆیه‌ هه‌موو هه‌ڵوێستێكی مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی دژ به‌مامۆستایان ده‌ریانكردوه‌”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مامۆستایانی ناڕازیی ڕه‌خنه‌شی له‌هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا گرت و به‌”گه‌نده‌ڵ” وه‌سفی كردن و وتی”هه‌ردولا به‌پێی ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵترین حكومه‌تن

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایان دواین هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نن Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.