Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زیانەکانی شەو درەنگ خەوتن

کەسانێک هەن وافێربوون کە هەمیشە شەوان درەنگ دەخەون، تا درەنگانێکی شەو خۆیان سەرقاڵدەکەن بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا یان سەیری فیلم دراما دەکەن، بەڵام بێ ئاگان لەوەی چ زیانێک بە تەندروستی خۆیان دەگەیەنن.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی buzzkito زیانەکانی خەوتن لە درەنگانی شەودا پێکهاتووە لەمانە:

1-درەنگ خەوتن هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرە.

2-لەرووی دەروونیەوە تووشی خەمۆکی و بێتاقەتی دەبیت، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێت، وردە وردە رێژەی ئەو خەمۆکیە بەرز دەبێتەوە.

3-تواناکانی سەرنجدانت واتە تەرکیز تەواو کەمدەبێتەوە، ناتوانیت فێربیت و زانیاری وەربگریت.

4-بەرگری لەش کەمدەبێتەوە دژی نەخۆشیەکان، چونکە گۆڕانکاری لە سوڕی خوێندا دروست دەکات و تووشی ژاوەژاو دەبێت، لەهەمانکاتدا زیاتر ئارەق دەکەیتەوە و ماسولکەکانت بێ توانا دەبن، هەستدەکەیت گیانت کرژبووە “تشنج”.

5-کاتێک نەخەویت ئەوا بێگومان زیاتر دادەنیشیت، ئەمەش زیان بە بڕبڕەکانی پشت دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی (فەقەرات) زیاد دەکات.

6-شەو درەنگ خەوتن دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی “میلاتونین” کە بەرپرسە لە رێکخستنی چالاکیەکانی لەشی مرۆڤ لە مێشکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و هەستکردن بە دوودڵی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زیانەکانی شەو درەنگ خەوتن Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.