Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گوڵی نێرگز ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەری شێرپەنجەدا

زانایان لەو بڕوایەدان بوونی پێكهاتەیەك لە گوڵی نێرگزدا دەکرێت سوودی هەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە مرۆڤدا.

زانایان لە زانکۆی برۆکسل لە بەلجیکا توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا و ئەنجەمەکەیان لە گۆڤاری “Structure” بڵاوکردەوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت، کۆمەڵێك ئاوێتەی تفت کە لە پێكهاتەی گوڵی نێرگزدا هەیە دەکرێت یارمەتیدەربێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکاندا.

 ئەم ئاوێتە تفتانە پێكهاتوون لە کۆمەڵێك پێكهاتەی سروشتی، ئەم ماددەیەی لە پێكهاتەی نێرگزدا هەیە کاریگەری دژە شێرپەنجەی هەیە، و زانایان لەو بڕوایەدان دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە دژ بە شێرپەنجە بەکاربهێنن و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان بوەستێنن.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن، هەر لە کۆنەوە نێرگز لە بواری پزیشکیدا بەکارهێنراوە و سوودی لێ بینراوە، بۆیە لە ئێستادا توێژینەوەی زیاتر لەبارەی پێكهاتەکەیەوە دەکەن بۆئەوەی بتوانن بە تەواوەتی کاریگەرییەکانی لەسەر جەستەی مرۆڤ دیاری بکەن و لەسەر کۆتا ئەنجامەکان دەرمانی نوێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە دروستبکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گوڵی نێرگز ڕۆڵی دەبێت لە چارەسەری شێرپەنجەدا Reviewed by Unknown on 8:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.