Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

توێژینەوەیەك.. گەڕان بە دوای دڵخۆشیدا وادەکات زیاتر غەمبار ببیت

زانایان ئاشکرایدەکەن، لە کاتی گەڕان بۆ خۆشبەختی و دڵخۆشبوون لە ژیاندا زیاتر هەست بە غەمباری دەکەین.

 ماڵپەڕی “روسیا تودەی” بڵاویکردووەتەوە، زانایان لەو بارەیەوە دەڵێن، گەڕان بە دوای دڵخۆشیدا وادەکات تەرکیز بکەینە سەر ئەو کاتەی کە پێویستمان پێیەتی بۆ ئەوەی دڵخۆش ببین، ئەمەش وادەکات هەست بە غەمبارییەکی زیاتر بکەین.

بەگوێرەی ئەنجامی چوار توێژینەوە کە لە هەردوو زانکۆی رۆتجەر و تۆرنح سکاربورو ئەنجدامدراوە دەرکەوتووە، گەڕان بە دوای دڵخۆشیدا وادەکات مرۆڤ هەست بە ڕۆیشتنی کات بکات. 

کاتێك مرۆڤ هەوڵدادەت بۆ بەدەستهێنانی دڵخۆشی و دەیکات بە ئامانجێك بۆ ژیانی، ئەوا هەست دەکات کە کات زۆر بە خێرایی دەڕوات و گیانی هاوکاری کردنی کەسانی دیکە کەمببێتەوە و لە بواری خێرخوازییەکاندا کارنەکرێت بەمەش هەست بە غەمباریی و دوورەپەرێزی دەکرێت لە کەسانی دیکەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، تێگەیشتنی جیاواز هەیە لە ناو خەڵکدا بۆ دڵخۆشی ئەمەش وادەکات هەست بەوە بکەن کە کاتێکی زیاتریان پێویستە بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنن.

بەڵام لەو کاتەی کە مرۆڤ وەکو ئامانجێك هەوڵ بۆ دڵخۆشبوون نەدات ئەوا هەست دەکات کاتێکی زیاتریان بەدەستەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەسەری ببات و دڵخۆشببێت تیایدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

توێژینەوەیەك.. گەڕان بە دوای دڵخۆشیدا وادەکات زیاتر غەمبار ببیت Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:56:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.