Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا نمایشکرا

ئۆتۆمبێلی کارەبایی جۆری”Owl” کە لەلایەن کۆمپانیای “Aspark” بەرهەمدەهێنرێت، خێراییەکەی پێوانەیی تۆمار کرد و بەوەش بووە خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی(Clicccar)، خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لەماوەی تەنها ١.٩٢ چرکەدا گەیشتووەتە  ١٠٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر، یان لەماوەی دوو چرکەدا توانیویەتی ٦٢ میل ببڕێت، بەوەش بووە خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەجیهاندا.

ئەو ژمارە پێوانەییەی کە ئۆتۆمبێلی”Owl”تۆماریکرد لە خێراییدا توانی ئەو ژمارە پێوانەییە بشکێنێت کە پێشتر لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری”Nio EP9″تۆمارکرابوو، کە لەماوەی تەنها ٢.٧چرکەدا خێرایی ١٠٠کیلۆمەتر/کاتژمێری تۆمارکردبوو، هەروەها تۆماری خێرایی ئۆتۆمبێلی جۆری”Dodge Challenger SRT Demon”شکاندووە کە لەماوەی ٢.٣چرکەدا خێراییەکەی گەیشتووەتە ١٠٠کیلۆمەتر/کاتژمێر.

یەکەم ئۆتۆمبێلی جۆری”Owl”لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بزوێنەرێکی بەتوانای ٢٣٤ ئەسپی نمایشکرا، بەڵام ئەم جۆرە نوێیەی گۆڕانکاری تێدا کراوە و بزوێنەرەکەی کارەباییە بەتوانای ١٠٠٠ ئەسپ دروستکراوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

خێراترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا نمایشکرا Reviewed by Unknown on 6:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.