Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانى سلێمانى چەند داواکارییەک ئاڕاستەى پارێزگار و ئەنجومەنەکەى دەکەن

لیژنەى ئامادەکارى دەستەى کارگێڕى ناوەندەکانى خوێندن لە پارێزگاى سلێمانى، پەیامێک ئاڕاستەى پارێزگاى سلێمانى و پەروەردەکانى سنورەکە دەکەن و کۆمەڵێک داواکارییان ئاڕاستە دەکەن.

لیژنەکە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند “پێوستە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەمان پێبدرێت”، هەروەها داوای لابردنى بێ مەرجى پاشەکەوتى موچە و ئاسایکردنەوە و یەکسانکردنى موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێم وەکو سەرجەم پارێزگاکانى عێراق دەکات.

هەروەک لە پەیامەکەدا داواى دیاریکردنى چارەنوسى پاشەکەوتى موچە کراوە بە جۆرێک کە بتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ قەرزى خزمەتگوزارییەکان .

لە پەیامەکەیاندا لیژنەى ئامادەکارى دەستەى کارگێڕى ناوەندەکانى خوێندن لە پارێزگاى سلێمانى رۆژى ١ی نیسانی ٢٠١٨ بۆ پێدانى موچەیەکى تەواوى بێ پاشەکەوت بۆ حکومەت دیاری کردووە.

هەروەها هۆشدارى ئەوە دەدەن لە ئەگەرى جێبەجێنەکردنى داواکارییەکانیان هەڵوێستى “زۆر توندیان” دەبێت و ئۆباڵى پەکخستنى سێکتەرى پەروەردە و فێرکردن دەخەنە ئەستوى پارێزگاى سلێمانى  .

ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆى بڕینى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە، حکومەتى هەرێم موچەى فەرمانبەرەکانى لەوادەى خۆیدا دابەش ناکات و بەهۆى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیشەوە لەلایەن مامۆستایانەوە گرفت بۆ پرۆسەى خوێندن دروست بووە.

بڕیاریشە سبەى لە سلێمانى و چەند ناوچەیەکى ترى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى دژی پاشەکەوتی موچە بەڕێوەبچێت.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستایانى سلێمانى چەند داواکارییەک ئاڕاستەى پارێزگار و ئەنجومەنەکەى دەکەن Reviewed by Unknown on 5:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.