Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

ڤیان محه‌مه‌د حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، “حكوومه‌تی عێراق به‌ لێژنه‌ی وردبینی له‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راگه‌یاندووه‌، له‌ ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ دیاریكراویش له‌رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو”.

ڤیان محه‌مه‌د حوسێن ئاشكراشیكرد، “مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ به‌بێ هیچ پاشه‌كه‌وتێك دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه‌ نازانرێت”.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ گوتاری هه‌فتانه‌ی پێشووتریدا رایگه‌یاند، به‌ر له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

k24



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دوا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.