Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەكێتی مامۆستایان داوای شكاندنی بایكۆت دەكات و داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن

یەكێتی مامۆستایان داوایەك ئاڕاستەی مامۆستایان دەكات.. لەبارەی بایكۆتەوە
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە دەدات لەبارەی سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە و سەرۆكی یەكێتییەكەش داوا لە مامۆستایانی ناڕازی دەكات بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و هۆشداریش دەدات لەبەهەدەردانی ساڵێكی خوێندنی خوێندكاران.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند: سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ 28ی 3ی 2018 لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئاشكرا كرا، بۆ قۆناغی ئێستا هەنگاوێكی باشە و بەشێك لەكێشەكان چارەسەر دەكات.

وتیشی”بەگشتی سیستمەكەمان پێ باشە، بەڵام مەرجی ئەوەمان هەیە كە لەداهاتوودا پاشەكەوت لەسەر موچەی فەرمانبەران لاببرێت و هاوكات مانگانە لەكاتی خۆیدا بدرێت”.

راشیگەیاند: دەبێت دەرفەتێك بدەین بە حكومەت، بۆیە داوا دەكەین مامۆستایانی خۆپیشاندەر بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن، بۆئەوەی ساڵێكی خوێندن بەهەدەرنەچێت كە تەنها نزیكەی مانگێكی ماوەو بەرژەوەندی خوێندكاران لەبەرچاو بگیرێت.

بەوتەی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان، وەزیری پەروەردەی هەرێم بەڵێنیداوە كە لە سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچەدا، هەر 30 رۆژ جارێك موچە دابەشدەكرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یەكێتی مامۆستایان داوای شكاندنی بایكۆت دەكات و داوا لە مامۆستایان دەكات بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن Reviewed by Unknown on 9:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.