پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرپشک کران لە نەھێشتنی پشووەکان بۆ پارێزگاکە
تائێستا بڕیار له‌باره‌ی نه‌هێشتنی پشووی به‌هاره له خوێندنگه‌كانی سنووری سلێمانی نه‌دراوه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پشووه ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیش رایده‌گه‌یه‌نێت"بایكۆت له‌سنووره‌كه نه‌شكێنراوه".
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، بهSNNی راگه‌یاند: بڕیاری ره‌سمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نییه بۆ نه‌هێشتنی پشووی به‌هاره‌ی خوێندنگه‌كان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كان و ئه‌وان بڕیار له‌باره‌یه‌وه ده‌ده‌ن.
وتیشی"به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان و یه‌كێتی مامۆستایان، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان دۆخی خوێندن له‌سنووره‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و دواتر بڕیار له‌و پرسه ده‌ده‌ن".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و پشووه دوور و درێژه‌ی به‌هاره‌ی خوێندنگه‌كان نه‌بوون، كه‌ماوه‌ی مانگێك له پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌بات.
لای خۆیه‌وه، عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌سلێمانی، بهSNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێكمان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشووه به‌هاره‌كان نه‌بیستووه‌و پێمانوایه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاری له‌وشێوه‌یه بدات، ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تی توندی مامۆستایانی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێموانییه بڕیاری له‌وجۆره بدرێت.
پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەرپشک کران لە نەھێشتنی پشووەکان بۆ پارێزگاکە
Reviewed by WhoSay_N
on
9:29:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: