Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جوان زه‌نگه‌نه‌ پشتیوانى داواكارى مامۆستایانی خوێندنی کوردی كه‌ركوك ده‌كات

محه‌مه‌د شه‌هاب

بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ى موچەکانیان مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆف له ئه نجومه نی باریزگای كه ركوكیش له‌ ناو گردبونه‌وه‌كه‌وه‌ پشتگیرى داواكانیان ده‌كات.

جوان حه‌سه‌ن زه‌نگه‌نه سه‌روكى لیژنه ى مافى مرۆف له ئه‌نجومه نی پارێزكای كه‌ركوك به‌ دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مامۆستایانی خوێندنی کوردی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ پێش په‌روەرده‌ی که‌رکوک ئه‌ینجامدا، به‌نده و نوێنه‌رى مامۆستایانی خوپیشانده‌ر داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی كرد كه بێته ناو خوپیشانده‌رانه‌وه كه گردبونه‌وه له دژی بڕینی موچە کان.

وتیشى، داوامان له‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك كرد، داواکاری گواستنه‌وه‌ى ماموستایان به‌رز بکرێته‌وە بۆ به غدا به‌زووترین كات، هه‌ر ئه‌مڕۆ نوسراو كرا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى خوێندنی كوردی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته

جوان حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: یه‌كێتى تر له‌ داواكارى مامۆستایان، پاره‌ى پترۆ دولار خه‌رج بكرێت بۆیان كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای له ساڵانی پێشوو بڕیاری لێداوه.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

جوان زه‌نگه‌نه‌ پشتیوانى داواكارى مامۆستایانی خوێندنی کوردی كه‌ركوك ده‌كات Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.