Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە و بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور کۆبوونەوە …

ڕۆژی چوارشەممە ، 7\3\2018 ، بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور بە یاوەری عبدڵڵە تاهیر بەرپرسی ناوچەی مەخموور سەردانی بەڕێز دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد .
لەکۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی پەروەردە و خوێندن لە دەڤەرەکە خرایە بەر باس و لێکۆڵێنەوە و بەدواداچون، بۆئەوەی بەهەموو شێوەیەک لەخزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە و مامۆستایان و قوتابیان بێت .
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا وەزیری پەروەردە رەزامەندی نیشاندا بەگەڕانەوە و دەست بەکاربوونەوەی مامۆستا عەرەبەکان کە ژمارەیان 295 مامۆستا و فەرمانبەرە بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە پەروەردەی مەخموور، دوایی ئەوەی هیچ کێشەکی ئەمنیان نامێنێت و دەزگا ئەمنیەکان نیاز پاکی نیشان دەدەن ..
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا پلانێکی تۆکمە داڕێژرا بۆئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا لەڕێگای بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە زیاتر بکرێت و هەموو ناوەندەکانی خوێندن ببنە مەڵبەندی ڕۆشنبیری و پەروەردە و خوێندن لە دەڤەرەکە و هەموو شوێنەوارێکی شەڕ و کاولکاری لە بیر و هزری قوتابیان و خەڵکەکەی کاڵببێتەوە و نەمێنێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزیری پەروەردە و بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور کۆبوونەوە … Reviewed by Unknown on 11:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.