Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌م ساڵ یه‌كلای ده‌كرێته‌وه‌

لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی خوێندنی‌ ئه‌مساڵ له‌ئه‌گه‌ری‌ به‌رده‌وامبوونی‌ بایكۆت، كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت” چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری حكومه‌تین بۆ ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌”.

وه‌حیده‌ یاقو، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ راگه‌یاند،” به‌ به‌رده‌وامی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ نه‌فه‌وتێت و رێگه‌ چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه‌”.
وتیشی: له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كه‌ین، كه‌ بڕیاره‌ ده‌ستكاری رێژه‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ بكات، وه‌ك لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ چاره‌نوسی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ، به‌تایبه‌ت له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ مه‌ترسی خۆی له‌ فه‌وتانی ئه‌مساڵی خوێندن نیشاندا به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی بایكۆته‌وه‌، وتیشی: به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ روونه‌دانی كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌یه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌م ساڵ یه‌كلای ده‌كرێته‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 5:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.