Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، بەشێک لە مامۆستایان لە سنوری سلێمانی بایکۆتیان شکاند

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، بەشێک لە مامۆستایان لە سنوری سلێمانی بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن.

شکاندنی بایکۆت لە بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی لەکاتێکدایە، هێشتا بەشێکی مامۆستایان لە بایکۆتکردن بەردەوامن و قوتابخانەکانیان بە چۆڵی دەبینرێن.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند زۆربەی مامۆستایان لە سنوری سلێمانی گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆتیان شکاندووە.

هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ شکاندنی بایکۆت، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن و بەم نزیکانە جارێکی دیکە دێنەوە سەر شەقام و خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن.

هاوکات لە قەڵادزێش بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی گردبوونەوە و داوای بەردەوامی بایکۆت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کرد.

لە پارێزگای هەڵەبجەش، بەشێک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کۆبوونەوە و جەختیان لە بەردەوامی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کردەوە.

لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندنەوە، مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و قەزای کۆیە پرۆسەی خوێندنیان بایکۆت کرد و داوای دابەشکردنی موچەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتیان کرد.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، بەشێک لە مامۆستایان لە سنوری سلێمانی بایکۆتیان شکاند Reviewed by Unknown on 10:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.