Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سكرتێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ئازادكرا

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و مهره‌بان 
دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له‌ ده‌ره‌نجامی به‌شداری كردنی كارای له‌ خۆپیشانده‌كانی ئه‌م  دواییه‌ی هه‌ولێر بۆ داوی مافه‌كانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مامۆستا حه‌یده‌رمه‌حه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌ستی مامۆستایانی ناڕازی و ئاكار فارسی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ و پۆلێك له‌ خۆپیشانده‌رانی تر ده‌ستگیر كران ، خۆشبه‌ختانه‌ شه‌وی ڕابردوو ئازاد كران .
ئێمه لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م گرتن و هه‌ڕه‌شه‌كردنانه‌ ساردمان ناكاته‌وه‌ له‌سه‌ر داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و پاراستنی شكۆی زانست و زانستخوازان .
ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان .
28-3_2018



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سكرتێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ئازادكرا Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:12:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.