Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراو به‌یاننامه‌یه‌كیشیان بڵاوكرده‌وه‌

 دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر  ڕاگه‌ندراو به‌یاننامه‌یه‌كسیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم به‌لێنه‌كه‌ی خۆی جێ به‌جێ بكات و یاسایی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌” كاربكرێت  بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی مامۆستا ئه‌مه‌ش ده‌قی بڵاوكراوه‌كه‌یه‌:

بەناوی خوای گەورە
جەماوەری شاری هەولێری خۆشەویست
مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەدر گران .
دوا بەدوای هاتنی رێژەیەکی زۆر لە ئاوارە بۆناو شاری هەولێر و پەیدابوونی داعش و دابەزینی نرخی نەوت ، حکومەتی هەریم بارێکی دارایی قورسی سەپاند بەسەر مووچەخۆران ، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەران تاوەکو ئێستا بەردەوام بوون لە دەوام کردن و نەیانهێشت حەزە گڵاوەکانی دووژمنان بێتە دی ، لەو سۆنگەیەشەوە چەندین جار حکومەتی هەریم بەڵێنی بە مووچەخۆران دابوو کە لەگەڵ نەمانی قەیرانی دارایی ، سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵبووەشێنێتەوە ، بەڵام بەداخەوە دوای کەمبوونەوەی ژمارەی ئاوارەکان و نەمانی شەڕی داعش و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند ، هیچ ئاسۆیەک دیارنیە بۆ چاککردنی ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە ، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە مامۆستایان و مووچەخۆران هەڵوێستیان هەبێت و داوا بکەن حکومەت بەڵێنەکانی خۆی جێ بە جێ بکات ، بۆیە ئێمە وەک دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری هەولێر خۆمان ڕادەگەیەنین ، داوادەکەین
1_ حکومەتی هەرێم بەڵێنەکانی خۆی جێ بە جێ بکات و لە جیاتی پاداشت و دەست خۆشی چیتر مووچەخۆران سزا نەدات .
2_ یاسای پاشەکەوتی مووچە هەڵبووەشێنێتەوە ، مووچە وەکو جاری پێشووی لێبکرێتەوە .
3_کاربکرێت لە پێناو گێرانەوە و شکۆی کەسایەتی مامۆستا لەناو ناوەندەکانی خوێندن .
لێرەوە بەسەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران ڕادەگەیەنین کە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە بایکوتی دەوام دەکرێت لەشاری هەولێر و سەعات نۆ و نیو لەبەردەم پارکی شانەدەر بە رێپێوانێکی هێمنانە دەچینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێشکەشکردنی یاداشت و داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران بە ئەنجومەنی وەزیران
لەگەڵمان بن بۆ سەرخستنی داوکارییەکانتان
دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری هەولێر
24/3/2018 هەولێر



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەشاری هەولێر ڕاگه‌یه‌ندراو به‌یاننامه‌یه‌كیشیان بڵاوكرده‌وه‌ Reviewed by Unknown on 5:07:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.