دواین قسه‌ی مامۆستایان له‌باره‌ی شكاندنی بایكۆته‌وه
مامۆستایانی ناڕازی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی، هاته‌ده‌نگ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیش رایده‌گه‌یه‌نێت:” جگه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت و پێدانی موچه‌ی ته‌واو، هیچ جۆره ده‌ستكارییه‌كی موچه كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان ناهێنێت”.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، بهSNNی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه، جێگه‌ی ئومێدی ئێمه نییه، چونكه داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایان بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت و پێدانی موچه‌ی ته‌واو.
وتیشی:” جگه له نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه، هیچ جۆره ده‌ستكارییه‌ك كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناهێنێت”.
به‌وته‌ی ئه‌و مامۆستا ناڕازییه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له خه‌می پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردنه، پێویسته به‌زوویی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی مامۆستایان بكات، كه بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت و پێدانی موچه‌ی ته‌واو.
ئه‌وه‌شی وت:” ده‌بێت موچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هاوتای موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق بكرێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: