پێشنیازێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت بۆ دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان
پێشنیازێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت بۆ دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان بۆ 14ی 5، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات.
مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به SNNی راگه‌یاند: پێشنیازكراوه واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان بۆ 14ی 5ی 2018 دوابخرێت، به‌تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن.
وتیشی: “تائێستا هیچ بڕیارێكی نوێ نه‌دراوه‌و دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ئه‌وه‌یه كه تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ڕۆژه‌ی 28ی 4ی 2018 ده‌ستپێده‌كات و هیچ بڕیارێكی نوێ ده‌رنه‌كراوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین تاوتوێی ئه‌و پێشنیازه بكات و بڕیاری له‌باره‌وه بدات”.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به SNNی راگه‌یاند: پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان تاوتوێ ده‌كه‌ین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ر شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: