Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانیاری نوێ له‌ دەربارەی خوێندن لە ئەڵمانیا

دەربارەی خوێندن لە ئەڵمانیا
هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا.
خوێندکارانی بیانی توشی ئاستەنگ دەبن لە بەدەستهێنانی ڤیزەی خوێندن لە ئەڵمانیا ئەمەش بەهۆی درەنگ پێشکەشکردنی یاخود بەهەڵە پێشکەشکردنی داواکاری.
دوای ئەوەی خوێندکار ئاستەکانی زمانی ئەڵمانی تەواو دەکات و قبوڵ لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەڵمانیا وەردەگرێت دواتر داواکاری پێشکەشدەکات بۆ فیزەی خوێندن.
ئەو خوێندکارانەی نیازی خوێندنیان لە ئەڵمانیا هەیە پێویستە پێشوەخت داواکاری وەرگرتنی فیزە پێشکەشبکەن چونکە زۆربەی جار چەند مانگێکی پێدەچێت.
دەتوانیت پێش وەرگرتنی قبوڵی زانکۆ داوای فیزە بکەیت studienbewebervisum کە دوای گەیشتنت بۆ ئەڵمانیاو وەرگرتنی قبوڵی زانکۆ فیزەکەت دەگۆڕیت بۆ ئیقامەی خوێندن.
فیزەی گەشتیاری ناتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ فیزەی خوێندن دەبێت بگەڕێیتەوە وڵاتەکەت و داوای فیزەی خوێندن بکەیتەوە. تەنها ئەتوانیت بەفیزەی خوێندن بەردەوامی بە خوێندن بدەیت و بیگۆڕیت بۆ ئیقامەی خوێندن تەنانەت فیزەی کۆرسی زمانیش نابێە ئیقامەی خوێندن بۆیە دەبێت وریا بیت لەوەی داوکاری فیزەی خوێندن بە باشی پێشکەشبکەیت.
کاتێک قبولی زانکۆیەکی ئەڵمانیات بەدەستهێنا زوتر لە سێ مانگ پێش دەستپێکردنی کاتی خوێندنەکەت سەردانی کونسولخانەیی ئەڵمانیا بکەو داواکاری فیزەی خوێندن پێشکەش بکە.
ئەگەر قبولی زانکۆت هەیە فیزەیەک وەردەگریت Studentenvisum کە دەتوانیت لە ماوەی سێ مانگ لە ئەڵمانیا بیگۆڕیت بۆ ئیقامەی خوێندن.
ئەگەر قبولی هیچ زانکۆیەکت پێنیە دەتوانیت داوای Studienbewerbervisum بکەیت کە ماوەی سێ مانگ لە ئەڵمانیا بەدوای قبولی زانکۆ دەگەڕێیت دەتوانیت سێ مانگیش درێژی بکەیتەوە ئەگەر لەو ماوەیە قبولی زانکۆت وەرگرت ئەوا فیزەکە دەگۆڕیت بۆ ئیقامەی خوێندن.
کاتێک داواکاری فیزە پێشکەشدەکەیت:
پاسپۆرتەکەت و بیمەی تەندروستی پێشکەشبکە.
هەروەها دەبێت پشتیوانی دارایی بۆ تەواوکردنی خوێندن زامن بکەیت و حیسابی بەنکی بکەیتەوە کە ۹٠٠٠ یۆرۆی تێدا بخەوێنیت.
بڕوانامەی زمانی ئەڵمانی پێشکەشبکەیت یاخود قبوڵی زانکۆ کە لەو ڕێگەیەوە دەتوانیت بەشداری خولی زمان بیت لە ئەڵمانیا.
ئامادەکردنی: شەوقی کانەبی
سەرچاوە: دۆیچەڤێلەی ئەڵمانی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زانیاری نوێ له‌ دەربارەی خوێندن لە ئەڵمانیا Reviewed by Unknown on 4:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.