Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەكێتی مامۆستایان لەسەر پشوی بەهاری قوتابخانە‌كان هاتەدەنگ

یەكێتیی مامۆستایان كوردستان نیگەرانە لەبڕیاری نەهێشتنی پشوی بەهارەی خوێندنگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، جێگری یەكێتییەكەش ڕەخنە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، “پرس و ڕامان پێناكەن”.

مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “دەبێت داخوازییەكانی مامۆستایان جێبەجێبكرێت و دەوام دەستپێبكاتەوە، دواتر لەگەڵ مامۆستایان دانیشتن بكرێت بۆ قسەكردن لەسەر قەرەبوكردنەوەی ئەو ماوەیەی كە فەوتاوە، بەڵام هێشتا مامۆستایان نەچونەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن، كەچی بڕیاری نەهێشتنی پشوەكان درا”.

وتیشی:”بەگوێرەی زانیارییەكانم، خوێندنگە هەبوە دەستی بەدەوام كردۆتەوە، بەڵام بڕیاردرا پشوی بەهارەی خوێندنگەكان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی نەمێنێت، بایكۆتیان بەتەواوەتی تادوای نەورۆز ڕاگەیاندوە، بۆیە پەلەكرا لەبڕیاری نەهێشتنی ئەو پشوانەدا”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتیی مامۆستایان نیگەرانە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و دەڵێت:”بەداخەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە وەكو پێویست هەماهەنگییان لەگەڵ یەكێتی مامۆستایاندا نییەو پرس و ڕامان لەگەڵ ناكەن، لەكاتێكدا دەبێت بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەین”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یەكێتی مامۆستایان لەسەر پشوی بەهاری قوتابخانە‌كان هاتەدەنگ Reviewed by Unknown on 7:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.