کاتێک ئیرادە ،هەموو دیوار و بەربەستەکان تێکدەشکێنێت ..!
نووسینی:عباس محمد بەرزنجی
ئەگەر ئەرکی پەروەردەیی لە وڵاتانی پێشکەووتوودا، پێگەیاندنی کادیر بێ بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەکێشە و گرفت و قەیران و نەخۆشیەکان و دۆزینەوەی چارەسەری،ئەوا لە وڵاتی ئێمە دەیانجار قورسترە !
بەهۆی زاڵبوونی کەلتور و داب و نەریتێکی دارزی و دواکەوتوو لەکۆمەڵگادا و نەبوونی هۆشیارییەکی تەواو بۆ رووداوە و دیاردەکان،بەهۆی لەبەردەست نەبوونی ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەم ،بەهۆی کەموکوڕی لە پسپۆری تەواو و کادیری پسپۆڕ لەکۆمەڵگادا ، بەهۆی تەشەنەکردنی دەیان نەخۆشی دەروونی لەنێو کۆمەڵگادا، وەکو رق و تۆڵەکردنەوە و دژایەتیکردنی کەسانی دڵسۆز و خۆمخۆر و فێڵ و نا ڕاستی و جێگیرنەبوونی کەسایەتی و دەیان نەخۆشی دەروونی تر،ئەرکی دەزگاکانی پەروەردە و کادیرانی پەروەردەیی دەیانجار قورستر بووە و دەیان بەربەستی جۆراو جۆر دورست دەکرێ تا ئامانجە پەروەردەییەکان نەگاتە وێستگەی چاوەڕوانکراو .
نامانەوێ زیاتر لە باسەکەمان دوور بکەوینەوە، کاتێک چیرۆکی ( نجات بلقاسم ) دەبینی کە لەخیزانکارێکی شوان لە مەغریب بەهەوڵ و کۆشش و قوربانیدانەکان هەموو بەربەست و دیوارەکانی تێکشاندن و گەیشتە تڕۆپکی دەسەڵآتی سیستەمی پەروەردە لە یەکیک لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی ئەوڕوپا لە فەڕەنسا،ئیتر ئومێد و هیواکانمان بۆ دەگەڕیتەوە دەبێ بەردەوام بین بۆ ئەوەی ئەو کەلێنەی تیشک و ڕووناکیەکەی تیایدا دەبینین فراوانتری بکەین .
رەنگە ئەوکاتەى نەجات لە وڵاتى دایکى دەژیا و سەرقاڵى بەخێوکردنى مەڕبوو هەرگیز بە خەونیشیدا نەهاتبێت ببێتە کاربەدەستێکى باڵا، بەڵام دواجار لە فەڕەنسا بوە وەزیری پەروەردە .
نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت ،هەموان لە فەرەنسا پێشوازییان لەو سەرکەوتنە خێرایەی نەجات بلقاسم نەکرد، بەشێوەیەک؛ موسڵمانەکانی فەرەنسا رەخنەیان لێگرت و پێیانوابوو ناوبراو پشتیوانی خۆی بۆ پلانی عەلمانی فەرەنسا لەسەر حسابی ئیسلام دوپاتکردوەتەوە، بەڵام بلقاسم ئەوەی رەتکردەوە و وتی: “ئەو کۆت و بەندانەم لەسەر دایکانی موسڵومان سوککرد، کە حیجاب دەپۆشن لە چالاکی قوتابخانەکاندا ..!
لە بەرامبەردا نەجات بلقاسم لەلایەن دەزگا راگەیاندنە موحافیزکارەکانەوە هێرشی کرایە سەر و بە (ئایەتوڵا) شوبهێندرا، هەروەک پێشیانوابو دەستنیشانکردنی بۆ ئەو پۆستە جگە لە (ئیستیفزاز)کردن هیچی دیکە نیە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی فەرەنسییەکان بە ئیسلامی بکات، بەڵام وەڵامی نەجات لەرێگەی دڵنیاییەوە بو لە تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی کە پێچەوانەی لیبرالیەتی عەلمانی حیزبی ئیشتیراکی دەسەڵاتداربو، لەناو ئەوەشدا قەدەغەکردنی گێچەڵی سێکسی و گرتنەبەری رێکارەکان لە پێناو یەکسانی نێوان هەردو رەگەز ..
نەجات دان بەوەنا کە رێڕەوی ئەو ئاسایی نیە، بەتایبەتیش کە کۆچبەرێک بوە و رووی لە فەرەنسا کردوە، بەڵام هانی منداڵانی دیکەی پەنابەر دەدات هەرگیز لە خەونەکانیان دانەبڕێن و دەڵێت:”لە ژیاندا خەیاڵ و خەونی گەورە هەن وەک ئەوەی تۆ چاوەڕێی دەکەیت ،ئاسانە ئەگەر ئیرادە هەبێ ئەو خەونانە ببێت بە واقع ..)
دواجار خاتوو نجات،یان راستتر بڵێین وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا دەڵێ ( بۆ هەموومان پاشەڕۆژێکی رۆشن و باشتر تەنها قوتابخانەیەکە ..!)
نووسینی:عباس محمد بەرزنجی
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: