Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

10 رێگا بۆ ئەوەی زیاتر کۆشش و سەعی بکەیت

هەوڵدان و سەعیکردن لای خوێندکار کێشەنیە، بەڵام بەردەوامی و زۆربوونی گرانە لای هەندێک خوێندکار، بەتایبەت کاتێک وەک رۆتینی لێدێت قورسی بەشێک وانە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە و زیادبوونی هەستکردن بە دڵەراوکێ.

ئەگەر ئارەزوو ناکەیت تووشی ئەم گرفتانە بیت، لە کاتی خوێندنی وانەکانتدا بۆ نمونە ترسان لەوەی وانەکانت لەبیربکەیت لە تاقیکردنەوە، ئەوا دەتوانیت ئەم 10 رێگایە بەکاربهێنیت، لەپێناو کۆششکردنی زیاتر و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر.

1-بەکارهێنانی ماجیکی (هایلایتەر) رەنگاورەنگ، بۆنمونە ڕەنگی سور بۆ مێژوو بێت لە کتێبەکەت، زەرد بۆ نوسینەکان، سەوز بۆ ناوی ئەو کەسەکانەی کە نامانەوێت بیرمان بچێتەوە، ئەمە تەنها بۆ جوانی و سەرنجڕاکێشان نییە لەهەمانکاتدا کار ئاسانیمان بۆ دەکات بۆ گەرانەوە بۆ زانیاریەکان و پاراستنیان .

2-هەوڵدان بۆ ئەوەی گۆڕانکاری دروست بکەیت، بۆ نمونە سەعیکردن بە کۆمەڵ هەم لە رۆتین رزگار دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە دەبێتە هۆی ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگریت و ببەخشیت.

3-خۆت ڕابهێنە دوای تەواوکردنی بەشێک سەیری فیلمێک بکە یان لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە یان بڕۆ لەدەرەوە نانێک بخۆ، یاخود لە باخەکەی ماڵەوە کەمێک هەوا هەڵمژە، بۆ  ئەوەی دەروونت بحەوێتەوە و ماندوو نەبیت.

4-بەکارهێنانی کورت کراوە لەسەر کاغەزی رەنگاورەنگ، ئەمە سوودی هەیە بۆ رێکخستنی بەشەکانی کتێب.

5-گوێگرتن لە میوزیک هۆکارێکە بۆ زیاتر سەرنجدان و چالاکبوونی مێشک تا زیاتر سەعی بکەیت.

6-کاتێکی باش تەرخان بکە بۆ ئیسراحەت و خەوتن و وازهێنان لەمانەوە تا درەنگانێکی شەو، لەرووی زانستیشەوە 6-8 کاتژمێر رۆژانە گرنگە بخەویت.
 
7-بە لیستێک(جەدۆل) هەوڵبدە کاتەکانت بەپێی گرنگی ماددەکان دابەش بکەیت.

8-دروستکردنی دیکۆرێکی جوان و گونجاو بۆ کتێبەکانت.

9-دانانی ئامانجی بچوک  کە ئەگەری بەدیهاتنی هەبێت، نەک ئامانجی گەورە کە رەنگە بەدیهێنانی ئەستەم بێت، کە ئەمە دەبێتە هۆی رووخاندنی بیرکردنەوەت.
 
10-هەوڵبدە لەسەر هەندێک کاغەز ئەو رستانە بنووسیت کە هانت دەدات، پاشان هەڵیبواسیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

10 رێگا بۆ ئەوەی زیاتر کۆشش و سەعی بکەیت Reviewed by Unknown on 6:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.