Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن منداڵ فێری ڕەفتارە دروستەکانی ڕۆژانە دەبێت؟

پسپۆڕێکی بواری خێزانی دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر کردارەکانی ڕۆژانەی منداڵ دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە پێویستە دایکان وباوکان هەر لە سەرەتاوە منداڵەکان فێری ڕەفتارە دروستەکانی ڕۆژانە بکەن.

 دایکان و باوکان پێویستە منداڵەکانیان فێری کۆمەڵێک ڕەفتار بکەن تاکو لەگەڵ کەسانی دیکەدا مامەڵەی پێبکەن، ماڵپەڕی “parents” چەند ڕەفتارێکی خستووەتە ڕوو کە پێویستە منداڵان ئەنجامی بدەن.

پێوسیتە منداڵ لە کاتی داواکردنی شتێکدا فێربکرێت کە بڵێت تکایە، وە لە کاتی وەرگرتنی یارمەتی یاخود دیارییەکدا  وشەی سوپاس بەکاربهێنێت، کاتێک لە گەڵ کەسێکدا قسە دەکات قسە کردنەکەی مەوەستێنە تاکو هەمان کاردانەوەی نەبێت، وە ئەگەر بیەوێت سەرنجی کەسێک ڕابکێشێت بۆ کارێک سەرەتا پێویستە بڵێت” بە یارمەتیت”.

پێوسیتە منداڵ کە ویستی کارێک بکات سەرەتا داوای یارمەتی بکات، وە نابێت قسە لەسەر ڕوخساری هیچ کەسێک بکات جگە لە ستایش کردن، وە کاتێک کات لە گەڵ کەسێک بەسەردەبات لە کۆتایدا پێوسیتە سوپاسی بکات بۆ ئەو کاتەی پێیبەخشیوە.

سەبارەت بە چوونە ناو ژوورێکەوە سەرەتا لە دەرگا بدات ئەگەر ڕێگەی پێدرا بچێتە ژوورەوە، وە لە کاتی کۆکە و پژمیندا پێوسیتە دەست بە دەمییەوە بگرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆن منداڵ فێری ڕەفتارە دروستەکانی ڕۆژانە دەبێت؟ Reviewed by Unknown on 4:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: