مامۆستایانی ناڕازی دواهه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نن..داوایه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی بۆ شكاندنی بایكۆت هاته‌ده‌نگ و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش په‌یامێكی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت”پێده‌چێت له‌ڕێگه‌ی تۆماركردنی غیاباته‌وه فشار له مامۆستایان بكه‌ن”.
عوسمان گوڵپی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، بهSNNی راگه‌یاند:به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان جگه‌له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و كارگێڕی و تۆماركردنی غیاباتی مامۆستایان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه‌یان نییه، نه ده‌توانن موچه‌ی مامۆستایان دابین بكه‌ن و نه دۆخی خوێندن چاك بكه‌ن.
وتیشی”ئه‌وه یه‌كێكه له فشاری په‌روه‌رده‌كان كه پێده‌چێت به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بڵێین غیاباتی مامۆستایان تۆمار بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی مامۆستایان ناچاری ده‌وامكردن بكه‌ن، به‌ڵام بایكۆت به‌رده‌وامه و ئه‌و فشارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌رمان نابێت”.
شه‌وی رابردوو 25ی 2ی 2018، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی په‌یامێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و داوایان له به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان كرد به‌زووترین كات ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌نه‌وه و مامۆستایان و خوێنداكاران ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یامی ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان، گوڵپی وتی”به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش هاوشێوه‌ی ئێمه موچه‌یان نییه، بۆیه تكایان لێ ده‌كه‌ین نه‌چنه‌ژێر فشاری بڕیاری حزبی كه نه له‌قازانجی مامۆستایانه نه خوێندكاران”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: تۆماركردنی غیابات له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه، كارێكی نا یاساییه و ئه‌گه‌ر سزای هه‌ر مامۆستایه‌ك بدرێت، ئه‌وه به‌ده‌ره له‌رێنماییه‌كان و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به مامۆستایان ده‌كرێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: