Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن لە نیوە شەودا خەبەرت ببێتەوە

بوونی فشاری دەروونی و هەروەها زۆر جوڵاندنی قاچ و دەست دەبێتە هۆی خەبەربوونەوە لە نیوە شەودا.

 تێکچوونی خەو لە نیوە شەودا دەبێتەهۆی بێزاری و گۆڕانی کاتەکانی خەوتن و لەوانەیە کێشەی تەندروستی لێبکەوێتەوە.

ماڵپەڕی “independent” ئاماژە بە هۆکارەکانی تێکچوونی خەو دەکات لە نیوە شەودا، بەم شێوەیە:

١. گەرمی و ساردی ژوورەکەت دەبیتەهۆی تێكچوونی خەو لە نیوە شەودا، بۆیە پێویستە پلەی گەرمییەکە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ پلەی سیلیزیدا بێت.

٢. نەخۆشی ئەکزیما لە شەودا نەخۆش بێزاردەکات و بەهۆی خورانی پێست خەو لە نیوە شەودا تێکدەدات.

٣. زۆر جوڵاندنی قاچ و دەست بەبێ ئاگاداربوون لێی.

٤. هەستکردنی بە نائارامی لەسەر جێگەی خەوتنەکەت.

٥. خواردنەوەی زۆری کهول.

٦. بوونی فشاری زۆر دەبیتەهۆی تێکچوونی خەو لە نیوە شەودا، بۆیە باشتر وایە بەر لە خەوتن گوێ لە میوزیک بگریت.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن لە نیوە شەودا خەبەرت ببێتەوە Reviewed by Unknown on 1:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.