Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ئەمساڵی خوێندن بۆ مامۆستایان بە دوو ساڵ خزمەت ھەژماربکرێت بۆیان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا ئەمساڵی خوێندن بەدوو ساڵی خزمەت بۆ مامۆستایان ئەژماردەكرێت، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ئاشكرایدەكات، "بڕیاردراوە زەوی بەمامۆستایان بدرێت".

ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند " سەردانی وەفدی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان بۆ هەولێرو كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت بۆ داواكردنی مافەكانی مامۆستایان سەردانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەمان كردو داواكارییەكانی مامۆستایانمان گەیاندووە پێیان، ئەوانیش بەڵێنیاندا كە بەپێی توانا داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكەن.

وتیشی: داوامان كردوە كە هەوڵبدرێت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە پارە بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابینبكرێت و لە ریزبەندی لیستی مووچەدا ببێتە یەكەم وەزارەت و هەروەها داوامان كردوە كە دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوام بێت و زەوی بەسەر مامۆستایاندا دابەشبكرێت هەروەها داوامنكرد كە ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە 2 ساڵ خزمەت هەژماربكرێت بەتایبەتی بۆ خانەنشینی.

لای خۆیەوە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: هەموو ئەو داواكارییانەی لە كۆبوونەوەكاندا باسكراون دەبنە ئەجێندایەكی باش بۆ خزمەتكردنی مامۆستایان، وە پێشنیارمانكردووە لە باتی زەوی ئەگەر بكرێت شوقە بدرێت بە مامۆستایان لە رێی وەبەرهێنانەوە.

مامۆستا دڵشاد وتیشی: ئەگەر مامۆستایان بیانەوێت مووچەی بێ پاشەكەوت وەربگرن، ئەوسا دەوام بكەن، ئەوا نە ئەمساڵ و نە ساڵێك و دوانی دیكەش لەوانەیە حكومەت نەتوانێت ئەوە بكات، ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت. وە ئەگەر پاشەڕۆژی قوتابیان و خوێندكاران بفەوتێت ئەوە مێژوو رەحم بەكەس ناكات، یان بەردەوام بین و ئەم ماوە كەمەی كەماوە بتوانین بەو مووچە پاشەكەوتكراوەو پارەی هاندان ئەمساڵی خوێندن تەواو بكەین و پڕۆسەی پەروەردە بخەینەوە سەر سكەی خۆی بە هاوكاری هەموو لایەك، ئەمەش ئەبێت بەشانازییەك لە مێژووی مامۆستایاندا تۆمار دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راشیگەیاند: لە ئازارەكانی مامۆستایان تێدەگەین بە هەموو شێوەیەك هاوكاریان دەبین، داواشمانكردووە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان هاوكاری تەواوی مامۆستایان بكەن لەبارەی دەوامەوە.

هەروەها دوپاتی كردەوە كە چەند پڕۆژەیەكی گرنكیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ بواری پەروەردەو هیوادارن بەزوویی كاری لەسەربكرێت، وتیشی: پێمان راگەیاندوون ئەگەر ساڵی داهاتوو باروودۆخەكە هەرئاوا بەردەوام بوو پێویستە لەسەرەتای ساڵەوە بڕیاربدرێت ئایا پڕۆسەی خوێندن بوەستێت یا بەمشێوەیە بەردەوام بێت.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ئەمساڵی خوێندن بۆ مامۆستایان بە دوو ساڵ خزمەت ھەژماربکرێت بۆیان Reviewed by WhoSay_N on 6:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: