Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەڵگەڕانەوەی بواری موگناتیسی ژیان لەسەر زەوی دەگۆڕێت

 

لە ناخی زەویدا ناوکی تواوە هەن کە بواری موگناتیسی پێکدەهێنێن، ئەو بوارە بۆ هەزاران کیلۆمەتر بۆ دەرەوەی زەوی درێژ دەبێتەوە و زەوی لەزۆر مەترسی دەپارێزێت، بەڵام ئەگەر هەیە بواری موگناتیسی رووبەڕووی هەڵگەڕانەوەی جەمسەریی ببێت.

زانایان لە تاقیگەی فیزیایی و بۆشاییگەری لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر دەڵێن، ئەگەر هەر هەڵەیەک لە بواری مونگناتیسی رووبدات، ئەوا بەشێکی زەوی کارەبا و هێڵی ئینتەرنێتی نامێنێت و بۆ ژیان گونجاو نابێت.

هەروەها چینی ئۆزۆن کونی گەورەی تێدەکەوێت، ئەویش دەبێتە هۆی هاتنە ژوورەوەی دەیان تیشکی زیانبەخش بۆ نێو چینە هەوا و بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.

زانایان دەشڵێن، لە ٢٠٠ ساڵی رابردوودا کاریگەری بواری موگناتیسی لەسەر زەوی بە رێژەی لەسەدا ١٥ کەمیکردووە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی جەمسەرەکانی زەوی خەریکە پێچەوانە دەبنەوە.

لەرووی مێژوویییەوە، هەردوو جەمسەری باکور و باشووری زەوی، ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار ساڵ جارێک رووبەرووی حاڵەتی هەڵگەڕانەوەی موگناتسی دەبن.

بەگوێرەی زانیاری و پێشبینی مانگە دەستکردەکانی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەوروپاش، هەڵگەڕانەوەی ئەمجارەی بواری موگناتسی جەمسەرەکان نزیکە رووبدات

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هەڵگەڕانەوەی بواری موگناتیسی ژیان لەسەر زەوی دەگۆڕێت Reviewed by Unknown on 5:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.