مامۆستایان دواین هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاند لە سە‌ر بایكۆتی خوێندن
مامۆستایانی ناڕازی له‌سلێمانی، سووبوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌منزیكانه‌ش لیژنه‌یه‌كیان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵبدات مامۆستایان ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن بكات، ناوه‌كه‌ی بۆ رایگشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ 20ی 2ی 2018، مامۆستایانی ناڕازی له‌سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پێنج خاڵیدا، دواین هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن راگه‌یاند.
یه‌كه‌م: پشتیوانی بایكۆتی خۆرسكانه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین.
دووه‌م: مامۆستایان و خوێندكاران قوربانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه داوایان لێده‌كه‌نی پشتیوانمان بن بۆ نه‌فه‌وتانی ساڵی خوێندنی منداڵه‌كانیان.
سێیه‌م: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ڵوێسته‌كانمان، تا پێدانی موچه‌ی ته‌واو به‌بێ پاشه‌كه‌وت و له‌كاتی خۆیدا.
چواره‌م: داوای هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرا له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌داخوازی مامۆستایان.
پێنجه‌م: له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا لیژنه‌یه‌ك له‌مامۆستایان له‌ناوچه جیاوازه‌كان ده‌چنه بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، مامۆستایانی ناڕازیی په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان كرد‌و رایانگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵی بێده‌نگكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بدات و ناچاریان بكات به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن، ناوه‌كه‌ی بۆ رایگشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌هاتنی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایان، مامۆستایانی ناڕازی ره‌تیانكرده‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده بكه‌ن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: