Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سوودەکانی ماسی بۆ بەهێزکردنی بینایی چاو

ماسی یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان کە لە پێکهاتەیدا ئۆمێگا ٣ ی تیادایە کە چاو لە وشکبوونەوە و کزبوون دەپارێزێت.

هەستی بینین یەکێکە لە گرنگترین پێنج هەستەکە، تاکو ئێستا هەندێک کەس نازانێت چۆن پارێزگاری لێبکات، چاوەکانمان هەمیشە ماندوون بەهۆی بەکارهێنانی لاپتۆپ و مۆبایل لەبەر ئەوە دەبێت بیانپارێزین لە تووشبوون بە ڤایرۆس، چاوەکانمان باجی پەیوەست بوونی ئێمە دەدەن بە شتەکانەوە.

زۆرینەی خەڵک پێیان وایە لاوازبوونی بینای لە گەورەبوونی تەمەندا ڕوودەدات، بەڵام بە پێچەوانەوە دەکرێ لەهەر تەمەنێکدا ڕووبدات.

ڕاستییەکی سەلمێنراوە کە ماسی یارمەتی دەرێکی زۆر باشە بۆ بینایی چاوەکان، ماڵپەڕی  ” boldsky” چەند ڕاستییەک دەربارەی سوودەکانی ماسی دەخاتە ڕوو، کە بارودۆخی وشبوونەوەی چاوەکان دەپارێزێت، کە وشکبوونەوەی چاوەکان دەبێتە هۆی سووربونەوە  و ئازار، خواردنی ماسی پارێزگاری لەو وشکبوونەوەیە دەکات هەروەها پارێزگاری لە تۆڕی چاو دەکات بەتایبەتی ماسی  تونا و سەلەمون جۆرە چەورییەکیان تیادایە کە وادەکات تۆڕی چاو تەندروست بمێنێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سوودەکانی ماسی بۆ بەهێزکردنی بینایی چاو Reviewed by Unknown on 5:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.