Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگادارییەکی بەپەلە لەھەردوو پەروەردەکەی سلێمانی بۆ ھەموو ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان

هه‌ردوو بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات پەیامێک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناو شاری سلێمانی وکەس وکاری قوتابیان وخوێندکاران بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نن ،كه‌ لەئێستادا تەنها 24 ڕۆژی خوێندن ماوە ، داواش له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ن بەزووترین کات دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە و مامۆستایان و قوتابیان وخوێنداکاران ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ :
پەیامێک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناو شاری سلێمانی وکەس وکاری قوتابیان وخوێندکاران
بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان… مامۆستایانی خۆشەویست…قوتابیان وخوێندکاران…سەرجەم خەمخۆران
وەک دەزانن هەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی داواکاریە ڕەواکانی مامۆستایان و پەیامی مامۆستایانیش سەبارەت بە پێدانی شایستە داراییەکانیان گەیشتوەتە بەرپرسان …
بەڵام چاوەڕوانی و بەردەوامیدان بەنەکردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن مەترسیەکی گەورەیە ناکرێت نادیدە بگیرێت ..
لەسەرداوای ژمارەیەکی زۆرلە بەڕێوەبەرەبەڕێزەکان و مامۆستایانی خۆشەویست و کەسوکاری قوتابیان وخوێندکاران ولەسۆنگەی هەستکردنمان بەمەترسی فەوتانی ساڵێکی خوێندن کەلەئێستادا تەنها 24 ڕۆژی خوێندنمان لەبەردەمدا ماوە.
داواکارین لەبەڕێوەبەرەبەڕێزەکان بەزووترین کات دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە بەڕووی قوتابیان وخوێنداکاراندا و ئاگاداری مامۆستایانیان بکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆیان ..تابتوانین بەهاوکاری هەموان پرۆسەی خوێندن بخەینەوە سەر ڕێچکەی ڕاستەقینە .
هەروەک داواکارین لە بەڕێوەبەرەبەڕێزەکان هاوکاری مامۆستایانیان بکەن لە ڕٶژانی دەوامکردنیان بەتایبەتی لە قۆناغی باخچەی منداڵان وبنەڕەتیەکانی (1-6)کە دەتوانن زیاتر هاوکاری مامۆستایان بکەن .
لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان
بکرمحمد محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا
نازداراحمدکریم بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
25 شوباگی 2018

ئەزموونەکان 
سناپ
Page_azmoon
ئاگادارییەکی بەپەلە لەھەردوو پەروەردەکەی سلێمانی بۆ ھەموو ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان Reviewed by WhoSay_N on 12:26:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.