Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕۆژی سێشەم خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان دەستپێدەکاته‌وه‌

ئەندامێکی دەستەى مامۆستایانى ناڕازی ڕایگەیاند، ٩٠% خوێندنگاکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و ڕۆژی سێ شەمەش خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان  بە فراوانی دەستپێدەکەنەوە.

عوسمان گوڵپی  مامۆستای ناڕازی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،  دۆخی مامۆستایان چوارساڵە زۆر خراپە و چیدیکە تەحەمول ناکرێت و حکومەتى هەرێمیش بێباکە لە ژیانى مامۆستایان و  لە ئێستادا مامۆستایان ناتوانن بە باخەڵی خاڵییەوە  بچنەوە بۆ وانە وتنەوە.

ئەو مامۆستایە ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا زۆربەى زۆری  خوێندنگاکان بایکۆتی دەوامیان کردووە و تەنها لە هەندێک مەکتەب پۆلی ١٢ کان دەوام دەکەن.

عوسمان گوڵپی  ڕاشیگەیاند، مامۆستایانى ناڕازی بڕیاریان داوە ڕۆژى سێشەممە خۆپیشاندانى فراوان  لەسەر شەقام ئەنجامبدەن و بەردەوامیش بن تا ئەو کاتەى  موچەکانیان بە تەواوی و بێپاشەکەوت پێ دەدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنەوە زۆربەى قوتابخانە و خوێندنگاکانى سنوری پارێزگای سلێمانى بایکۆتى خوێندنیان کرد بە هۆی پێنەدانی موچەکانیان،  وەزارەتی دارایی خشتەیەکى نوێی موچەی بڵاوکردەوە بەڵام  وەزارەتی پەروەردەی تیادا نەبوو، ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای مامۆستایان دروستکردووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ڕۆژی سێشەم خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان دەستپێدەکاته‌وه‌ Reviewed by Unknown on 12:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.