Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیى: ڕۆژى یەکشەممە خۆپیشاندانى فراوان ئەنجام دەدەین

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیى ڕایگەیاند، ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و ڕۆژى یەکشەممە خۆپیشاندانى فراوان ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دواى کۆنگرەى ڕۆژنامەنوسى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى عوسمان گوڵپى، لە ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى وتى “ئێمە سوپاسى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و هەوڵەکانى دەکەین، بەڵام وردەکارى هەوڵەکانیان نازانین و دواتریش دەبێت هەوڵەکان ببن بەکردار، بۆ ئەوەى پرۆسەیەکى پەروەردەى سەرکەوتوو بەڕێوە ببەین”.

هەروەها وتیشى “بایکۆت بەردەوام دەبێت هەتا بەدەستهێنانى مووچەکانمان، چونکە مامۆستایان لەبەر بەتاڵى گیرفانیان ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن”.

ئەوەشى وت، تەمەنا دەکەن هەرچى زووە مووچەیەک بگات بە گیرفانى مامۆستایان بۆ ئەوەى بە دەرونێکى ئاسودەوە بچنەوە هۆڵەکانى خوێندن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمساڵ هەر لەسەرەتاى دەستپیێکردنى وەرزى یەکەمى خوێندنەوە بایکۆت لە سنورى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوام بووە، تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەم ئەنجامدرا، دواتریش وەرزى دووەم هەر بایکۆت بووە هەتا ئێستا و نزیکەى دوو مانگ خوێندن ماوە و مامۆستایانیش سورن لەسەر بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن هەتا مووچەیان پێدەدرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازیى: ڕۆژى یەکشەممە خۆپیشاندانى فراوان ئەنجام دەدەین Reviewed by Unknown on 6:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.