Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەڵەبجە.. مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنى موچەکانیان گردبوونەوە

ژمارەیەک مامۆستا لە هەڵەبجە بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرێتى پەروەردەدا گردبوونەوە و داوادەکەن، موچەکانیان بەبێ پاشەکەوت پێبدرێت.

بەشێک لەو مامۆستایانە ڕایانگەیاند، بەرپرسەکانى پەروەردە لەبری ئەوەی فشار لە حکومەت و دەزگاکانى تر بکەن فشار لە مامۆستایان دەکەن بۆئەوەى بایکۆت بشکێنن، لەکاتێکدا ئەو بەرپرسانە خۆشیان موچەیان نییە و مافەکانیان پێشێلکراوە.

یەکێک لەو مامۆستایانە دەڵێت، حەیدەر عەبادی و حکومەتى عێراقیش ڕاستیان نەکرد لەگەڵ مامۆستایان و دەستى دەستی دەکەن و موچە نانێرێت.

هاوکات نوێنەری یەکێتى مامۆستایان ئامادەى گردبوونەوەکە بوو، ڕایگەیاند ئێمەش هاودەنگى مامۆستایانین کە هیچ کەسێک لەسەر مافی مامۆستایان نایەتە دەنگ، ئێمەش پشتگیرییان دەکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە پارێزگای سلێمانى هەر لە سەرەتای دەوامی وەرزی دووەمی خوێندنەوە مامۆستایان بایکۆتى خوێندنیان کردووە و لە ئێستادا هەوڵێک هەیە لەلایەن حکومەت و لایەنە سیاسییەکان بۆ شکاندنی بایکۆت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

هەڵەبجە.. مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنى موچەکانیان گردبوونەوە Reviewed by Unknown on 4:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.