Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى قوتابیان دەکات

 

بەئامانجى پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتن دەکات.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمرۆ چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٤/٢/٢٠١٨) لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران – قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان یەکەمین کۆبونەوە خۆى بەسەرپەرشتى د.داود ئەتروشى بەڕێوەبرد.

وەک د.داود ئەتروشى سەررۆکى لێژنەکە ڕونیکردەوە، کارى سەرەکی لیژنەکەیان پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران بەشێوەکانى (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل)، لەتەواوى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم بە حکومى و تایبەتەکەمان دەبێ، ڕونیشکردەوە لێژنەکەیان لەهەنگاوى یەکەمدا تەواوى سەرنج و تێبینى و زانیارییەکان لە کەسانى پسپۆڕ کۆدەکەنەوە، لەهەمان کاتدا سەرنج و تێبینی لە تۆمارى خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆ وەردەگرن، ئاشکراشیکرد ڕاپرسیەک لەنێو خوێندکارانى قۆناخى یەک لە زانکۆکان لەبارەى کێشە و گرفتەکانى سیستمى وەرگرتن ئەنجام دەدەن، لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن.

بۆ ئەوەش لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا، ئەندامانى لێژنەکە چەندین ڕاو سەرنج و بۆچونیان لەبارەى کارەکانیان و چۆنیەتى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان خرایەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک بڕیاریشدرا هەفتەى داهاتو بەجیا لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کۆببنەوە.

ڵیژنەى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانى شارەزا لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێم پێکهاتوە، واش بڕیارە دەقى راپۆرت و پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرز بکەنەوە تا بڕیارى پێویست لەوبارەیەوە بدرێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى قوتابیان دەکات Reviewed by Unknown on 1:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.