Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دە هۆکاری بنچینەی کە بۆچی پەروەردە گرنگە ؟

وەرگێڕانی:دارا ئەنوەر زۆراب
یەکەم – جێگیر بونی بەختەوەرییەکانە لەژیاندا .
ئەگەر تۆ دەخوازیت پێشەنگ بیت لە بەدەستهێنانی خۆشی و ڕابواردن و وەرگرتنی شته باشەکانی جیهان، تۆ بە دڵنیاییەوە پێویستت بە وەرگرتن و فێربونی پەروەردەییە، کارێکی مەزن، ناوبانگێکی کۆمەڵایەتی باش و کەمێک پارە قازانج کردن، سەرەتا په روەردەی کەسیت دەوێت، بەم شێوازە پەروەردە پێویستە بۆ بەڵێن و پەیمانەکانت و پارێزگاری کردن لە ئاییندەو جێگیر بونی ژیانی بەختەوەریت.

دووەم – پارە:
لەڕێگەی پەروەردەی کەسی چانسی زیاترت هەیە بۆ بەرزکردنەوە و وەرگرتنی کاری باش، بۆ هەرکەسێک کە دەخوازێت ژیانی باشتر بێت، هەرچەندە لەوانەیە پارە ببێتە ڕەگی هەموو خراپیەکانت لە ژیانتدا، بەڵام دەبێت بەگشتی ئەوە بزانین کە پارە گرنگە بۆ بەردەوامی ژیان لە جیهانی ئەمڕۆدا، پەروەردەی زیاتری تۆ هۆشیاری باشتری تۆ، وا دەکات بیرکردنەوەی باشت هەبێت بۆ بەکارهێنانی .

سێ یەم- یەکسانی:
ئەگەر ئێمە دەخوازین جیهانێک ببینین دەرفەتی دادوەر و دادپەروەری یەکسان هەبێت بۆ هەموو مرۆڤەکان لە هەرشوێنێک بێت، ئێمە پێویستمان بە پەروەردەیە، بۆ ئەوەی خواستی ئێمە بۆ نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی کۆمەڵایەتی و جێندەر و نەهێشتنی هەژاری و ڕەخساندنی دەرفەتی کاری هەموان بێتەدی و ببێتە دەنگێکی جیهانی و گشتی ئەوە پێویستمان بە پەروەردەیە، کە ئەم بیرکردنەوەیەش یارمەتی دەری ڕۆڵی گرنگ و هەمەجۆری ژنان و هێزی ژنان دەدا لەکۆمەڵگەدا .

چوارەم – دروستکردنی هێزی پشت بە خۆ بەستن:
پەروەردە زۆر گرنگە ئەگەر تۆ دەخوازیت پشت بە کەسێتی خۆت ببەستی، کە کەرەستەی یارمەتی دانی تۆیە بۆ پشت بەستن بە خۆت، بەڵام هەموو کات نا، هەروەها پەروەردە هێزی ژیری بەهێزت دەداتێ کاتێک کە تۆ توانیت بڕیاڕێکت هەبێت.

پێنجەم- سوڕانەوەی خەونەکانی تۆ لەناو واقیع دا:
خەونی تۆ چییە؟ ئامانجی تۆ چییە لە ژیاندا؟ ئایا تۆ دەخوازیت دەوڵەمەند بیت؟ ئایا تۆ دەخوازیت خۆشەویست و بەناوبانگ بیت؟ ئایا دەتەوێت کەسێک بیت ئەو پەڕی سەرکەوتوو بیت و ڕێز لێگیراو بیت لەلایەن خەڵکییەوە؟ باشە . کلیلی هەموو ئەم شتانە پەروەردەیە، به دڵنیایی بەدەر لەمە نیە، بۆیە هەمیشە وەک مرۆڤێکی باڵابە، پەروەردەت بەهێز بکە بۆ ئەوەی خەونەکانت بکەیتە کرداری لەواقیع دا و خەڵکانی تر فێر بکەیت ئەمە ژیانی ڕاستەقینە .

شەشەم- دروستکردنی سەلامەتی جیهان و ئاشتی هەر شوێنێکە:
کاردانەوەی زۆری پەروەردەییە، تێگەیشتنی ئێمە لە جیاوازی ڕاست و هەڵە، باشترین زانینینی ئێمەیە بۆ نیشاندانی دروستی و نادروستییەکان لە ڕەخساندنی دەرفەتەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی کە بە پەروەردە دەکرێت.

حەوتەم – دروستکەری نهێنی و متمانە بە خۆتە:
پلەی پەروەردەیی تۆ دەرخەری بەڵگەی مەعریفەکان و چەندێتی زانیارییەکانتە، ئەگەر پەروەردەی تۆ چانسی وەرگرتنی سەرەتایەکی قورس و وەرگرتنی وزەیەکی بەهێزت بداتێ بۆ ژیان بەگشتی، تۆ وەک دروستکەر دەبیت، بەڵام بۆ پیاوێکی نەخوێندەوار دەبێتە بەخت، بۆیە پەروەردە هەموو کات یارمەتی دەرە بۆ دروستکردن، بەڵام بەختەکان هەموو کات نیە بۆ ئەوانەی تەنها پشت بە بەخت دەبەستن.

هەشتەم – کۆمەڵگە:
هەموو ژیانی ئێمە لە کۆمەڵگەیەکدا سەرکەوتوو یان شکست بین، قسه کەر یان بێ دەنگ بین، ڕۆڵمان هەبێت یان ڕۆڵمان نەبێت، پەیوەندیدارە بە پەروەردەوە، لە کۆمەڵگە چاوەڕوان دەکرێت تۆ بچیتە قوتابخانە و دواتر زانکۆ تەواو بکەیت و کارێک وەربگریت و لە شوێنێک دا جێگیر بیت…هتد، لە ڕاستیدا پەروەردە یارمەتیدەری تۆیە ببیتە ژمارە بەسودەکان لە کۆمەڵگەدا، پەروەردە چانسێکی بەهێزت دەداتێ لە پەیوەندیکردن، پەروەردە یارمەتیدەرە ببیتە کەسێکی چالاک لە کۆمەڵگەدا و بەشداری کردن لە گۆڕانکاری و گەشەکردنەکاندا.

نۆیەم – بۆ گەشەکردنی ئابوری نەتەوە:
ئوسترالیاو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن یەکێکن لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دونیا، کە گۆڕانی بنچینەییان بەهۆی گۆڕانی پەروەردەوە بووە.

دەیەم – پارێزگاری لە بونت دەکات لە گێل ڕەفتارکردن و ساختەیی:
پەروەردە تۆ دەپارێزێت لە هەموو قۆستنەوەیەکی خراپ بەکارهێنان، لە ژیان و وڵات و ئازادیدا، ئاسانکردنی وەرگرتنی سەرکێشییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکیدا، لەوانە ئیمزاکردنێکی خراپ بە نمونە، پەروەردە وەستانەوەی تۆیە بۆ ئازادانەی ژیانی خۆت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

دە هۆکاری بنچینەی کە بۆچی پەروەردە گرنگە ؟ Reviewed by Unknown on 7:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.