Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گەشتێک لەگەڵ گەشەکردنی ڕادیۆ لە ساڵی ١٩٣٥ەوە

سەربار ئەوەی ڕادیۆ بە بەراورد لەگەڵ ئینتتەرنێت و تەلەفزیۆندا یەکێکە لەو داهێنانەی کە گرنگی ئەوتۆی نییە، بەڵام لە مێژووی پەیوەندیکردن و دەرکەوتنی ڕۆڵی بەرچاو لە ژیانی مرۆڤەکاندا بە یەکێک لە ئامێرە ئەلکترۆنییە گرنگەکان دادەنرێت.

 لە ڕێگەی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەوە، هاووڵاتیان بۆ یەکەمجار گوێبیستی پێشکەشکار “ئاورسون ویڵز” بوون لە پرۆگرامی (شەڕی جیهانەکان).

بە درێژای ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت لە سەدەی بیستدا، ڕادیۆ گرنگی تایبەتی پێدرا بە شێوەیەک کە بووە بەشێک لە پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل و دەتوانرا لەو ڕێگەیەوە پەخشی خۆی بکات.

بۆیە ڕادیۆ بە تەنها هۆکارێک نەبووە بۆ بیستن، بەڵکو داهێنانی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ڕوداوەکانی شۆرشی تەکنەلۆژیادا.

پێشانگای “جیهانی ڕادیۆ” لە مۆزەخانەی کۆپەر هیویت لە شاری نیویۆرک، ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ ئەو پەیوەندییەی کە داهێنان و ڕادیۆ پێکەوە دەبەستێتەوە، کە تیایدا ئاماژە دەکرێت بە گرنگی ڕادیۆ لە ژیانی خەڵکدا.

سینیسیا تروپ یاریدەدەری ڕێکخەری مۆزەخانەکە ڕایگەیاند، ڕادیۆ بووەتە بەشێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی جیهانی تاکە کەسی مرۆڤ، کە دەتوانریت جیهان لە ڕێگەی پەخشی کات بەسەربردن و پرۆگرامەکانی ڕادیۆوە پێکەوە ببەسترێتەوە.

داهێنانی ڕادیۆ بە هێندەی ئەو زانیارییانە گرنگ بووە کە گواستوویەتییەوە، جگە لەوەش سەرباری ئەوەی سیستمێکی ڕادیۆیی بووە، بەڵام گرنگ بووە کە بگاتە بازاڕە ناوخۆییەکانیش، بەتایبەت لە ماڵەکاندا بەکارهاتووە.

لەگەڵ تێپەڕبوونی کات گۆڕان لە شێوە و قەبارەی ڕادیۆدا بە شێوەیەکی فراوان ڕوویداوە، لە ساڵی ١٩٣٠یەوە مادەی پلاستیک ڕۆڵی سەرەکی گەورەی هەبووە لە گەشەپێدان و پێشکەوتنی ڕادیۆدا.

تروپ پێی وایە گەشەکردنی ڕادیۆ بە تەنها ئاماژە نییە بۆ گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا، بەڵکو گەشەکردنی هونەر و خانووبەرەشە، بۆ نموونە ڕادیۆ هەوربڕەکان دەگەڕێنەوە بۆ سییەکانی سەدەی بیست، هەروەها دواتر و لە ساڵی ١٩٦٤دا گۆڕانکاری کرا لە ڕەنگ و شێوەی ڕادیۆدا، دواتر ڕادیۆ بووە ئامێرێکی کەسی بە شێوەیەک مرۆڤەکان دەیانتوانی لەگەڵ خۆیاندا هەڵیبگرن

پێشانگای مۆزەخانەی کۆپەر هیویت تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ئەو ڕادیۆیانەی تێدا نمایش دەکرێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا دروستکراون و بەکارهاتوون لەلایەن هاووڵاتیانەوە.

ع.م



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گەشتێک لەگەڵ گەشەکردنی ڕادیۆ لە ساڵی ١٩٣٥ەوە Reviewed by Unknown on 4:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.