ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەوە دەربارەی ئەزموونە بەراییەکان(خارجی)
سه‌باره‌ت به‌دواخستنی تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانی ئه‌مساڵی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی په‌روه‌رده ڕونكردنهوه ده‌دات و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه”.
نورده‌ین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی دوابخرێت كه بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه”.
ئاشكراشیكرد، “ئاماده‌كاریی بۆ هۆڵی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له‌زۆرێك له‌خوێندنگه‌كاندا كراوه، جگه‌له‌وه‌ش ناوی مامۆستایانی چاو‌دێر له‌زۆرێك له‌و خوێندنگه دیاریكراوه كه بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه دیاریكراون”.
باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر بڕی 25 هه‌زار دینار به‌گوێره‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌و خوێندكارانه وه‌رگیراوه كه به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ن و پسوڵه‌ی تایبه‌تیان له‌به‌شی ژمێریاریی په‌روه‌رده‌وه بۆكراوه.
جه‌ختیشكرده‌وه، “تائێستا هیچ بڕیار‌و ڕێنماییه‌ك بۆ دواخستنی ئه‌و تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی نییه‌و بڕیاریشه تاقیكردنه‌وه‌كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیش بۆ ئه‌و
سناپ
Page_azmoon
ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەوە دەربارەی ئەزموونە بەراییەکان(خارجی)
Reviewed by WhoSay_N
on
6:27:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: