Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ له‌ ئینستاگرامه‌وه‌

ئینستاگرام به‌رده‌وامه‌ له‌گۆڕانكارییه‌كانی و له‌نوێترین كاریشیاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان بۆ به‌شی ستۆریسی به‌رنامه‌كه‌یان زیادكرد.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌كارهێنه‌ر نه‌یده‌توانی به‌ته‌نیا تێكست واته‌ نووسین له‌به‌شی ستۆریس پۆست بكات به‌ڵام له‌ئێستادا به‌رده‌ستخراوه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش به‌مجۆره‌یه‌، له‌كاتی كلیك كردن له‌سه‌ر به‌شی ستۆریس و چوونه‌ سه‌ر به‌شی كامێرا، به‌شێك زیادبووه‌ به‌ناوی تایپ مۆد (type mode) كه‌ ده‌توانی ئه‌و نووسینه‌ی مه‌به‌ستته‌ بینووسیت و ره‌نگێكیش بكه‌یته‌ باگراوند بۆی، دواتر له‌و به‌شه‌دا بڵاویبكه‌یته‌وه‌.

ئه‌م به‌شه‌ش له‌ رابردوودا بوونی نه‌بووه‌و به‌كارهێنه‌ر ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ به‌س نووسین پۆست بكات ده‌بوو له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بینووسێت و دواتر له‌ ستۆریس بڵاویبكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌توانێت بیخاته‌ سه‌ر باگرواندێك كه‌ چه‌ند ستایل له‌خۆده‌گرێت و دواتر بیخاته‌ ستۆریسه‌وه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ له‌ ئینستاگرامه‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.