Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مانگرتن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن

یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مانگرتن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ڕاده‌گه‌یه‌نێت و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه‌ش ئاشكراشیده‌كات، به‌مزوانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ ناكرێت، داواشده‌كات، كۆتایی به‌مانگرتن بهێندرێت، ده‌شڵێت:”عه‌بادی دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات”.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، “داواكاریی و ناڕه‌زایی مامۆستایان ڕه‌وایه‌و بوینه‌ته‌ قوربانی ململانێی سیاسی، به‌ڵێنه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادیش بۆ ناردنی موچه‌ هیچیان ڕاست ده‌رنه‌چون، حكومه‌تی هه‌رێم سوكایه‌تی به‌مامۆستایان كرد له‌كاتێكدا موچه‌كه‌یانی دواخست”.
وتیشی:”ڕاسته‌ یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێته‌ 52 ڕۆژ كه‌ موچه‌ی پێشتریان وه‌رگرتوه‌، ئه‌وه‌ش قورساییه‌كی زۆری خستۆته‌سه‌رشانی مامۆستایان، ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتیی مامۆستایان وانابینین كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ چاره‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی په‌سه‌ندنه‌كات و كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی دیكه‌ی‌ چاكسازی نه‌نرێت و حكومه‌تی هه‌رێم بچوك نه‌كرێته‌وه‌”.
به‌وته‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان، مانگرتنه‌كه‌ی سلێمانی كارێكی باشبوو به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌تی عیراق، به‌ڵام كاره‌كه‌ به‌مانگرتن و داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان چاره‌سه‌رنابێت، داواشده‌كات، ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت:”نه‌ك له‌به‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتودا، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت بێبه‌شنه‌بن له‌خوێندن”.
ئاشكراشیده‌كات، عه‌بادی ته‌نها له‌به‌ڵێنه‌كانی لیژنه‌كه‌ ڕاستیكرد، “ئه‌گه‌رنا له‌ناردنی پاره‌ سیاسه‌ت و یاریكردنی خۆی هه‌یه‌، سه‌لماندی ته‌نها دژایه‌تی حكومه‌ت ناكات، به‌ڵكو دژایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر مانگرتن و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:43:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.