کاتژمێرەکانی خەوتنی منداڵان بەگوێرەی تەمەنیان
کاتەکانی خەوتنی منداڵان بەپێی تەمەنیان جیاوازن، منداڵی تازە لەدایکبوو پێویستە ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر بخەوێت، هەروەها دایکان و باوکان پێویستە بزانن منداڵەکانیان چەند کاتژمێر بخەوێت بەگوێرەی تەمەنەکانیان هەتا بە تەندروستی بمێننەوە.
. ماڵپەڕی”alaskasleep” بەگوێرەی تەمەنی منداڵ ژمارەی ئەو کاتژمێرانە بڵاودەکاتەوە کە پێویستە تیایدا بخەوێت:
لە تەمەنی ١ تا ٤ هەفتە منداڵ پێویستە ١٦ بۆ ١٧ کاتژمێر بخەوێت.
تەمەنی ١ تا ٤ مانگ پێویستە ١٦ کاتژمێر بخەوێت، جگە لەو کاتانەی بۆ خواردن و پاککردنەوە هەڵدەستێت.
تەمەنی ٤ مانگ تاکو یەک ساڵ پێویستە لە ڕۆژێکدا ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر بخەوێت.
تەمەنی ١ تا ٣ ساڵ بە هەمان شێوە پێویستە ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر بخەوێت.
تەمەنی ٣ تا ٦ ساڵ پێویستە ١١ بۆ ١٢ کاتژمێر بخەوێت.
تەمەنی ٧ تا ١٢ ساڵ پێویستە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر بخەوێت.
خەوتنی دوای تێپەڕبوونی تەمەنی منداڵی و چوونە ناو تەمەنی هەرزەکارییەوە (واتە تەمەنی ١٣-١٨ ساڵ)، پێویستە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: