Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو وشانەی هەموو ژنێك حەز بە بیستنیان دەكات

ئەو وشانەی هەموو ژنێك حەز بە بیستنیان دەكات

1-بەسەر زیرەكی ژنەكەتدا هەڵبڵێ: لە هەندێك حاڵەتدا دەبێ بە ژن بگوترێ بەراستی تۆ زیرەكیت، بەمەش ژنەكە وا هەست دەكات كە ئەو كەسێكی گرنگە لە ژیانت و زیاتریش بەخشندە دەبێت بەڕووتدا، ئەمەش پێی دەگوترێ (جوانی ژیری) .

2-باس لە جوانی رووخساری بكە: ژنان زۆر بایه‌خ به‌جوانی ئه‌ده‌ن و بە قسەی ده‌وورووبه‌ریان كاریگه‌ر ، بۆیە تۆش دەتوانی بەسەر جوانی رووخساری، جلەكانی یاخود خۆشیی بۆنیدا هەڵبڵێی، لەبەرئەوەی ئەمە وەك ئاوازێكی خۆش دەبێت بۆ گوێكانی.

3-گرنگی پەیوەندییەكەتانی بۆ بخەڕوو: وای لێبكە بزانێ كە تۆ شانازیی پێوە دەكەیت، دڵخۆشی خۆت دەربڕە بەرامبەر بەم قوربانیانەی كە بەرامبەر تۆ داویەتی.

4-باسی گرنگی ئەو بكە لە ژیانتدا‌و پێی بڵێ كە تۆ باشترین هاوڕێین دڵنیابە بەوە زۆر خۆشحاڵ دەبێت.

5- باسی ئەو كارانە بكە كە ئەو بۆتی دەكات: پێی بڵی بەو رێگایە ئەو كارەت ئەنجامداوە زۆر چاكە، یان ئەو خواردنەی كە درووستت كردووە زۆر بەتامە یان ئەو پێشنیازەت زۆر چاك بوو من بیرم لێی نەكردبۆوە.

6 – بەرگری لێ بكە: دەبێ ژن وا هەست بكات كە پیاو بەرگری لێدەكات، هەتا ئەگەر پێویستیشی بە یارمەتی تۆ نەبوو و خۆشی توانای بەرگری لەخۆكردنی هەبوو. لەبەر ئەوەی كاتێ ژن هەست بەمە دەكات تا كۆتایی ژیانی لەبیری ناكات و هەمیشە هەست بە ئەمانەت دەكات لەگەڵتدا.

7 – باش گوێی بۆ بگرە: بەنەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەیت و كاتێ قسەدەكات بەبێ ئەوەی قسەكانی پێبپچڕی گوێی لێبگرە، لەبەر ئەوەی ژن كاتێ قسە دەكات دەیەوێ گوێی لێبگیرێ نەك چارەسەری بنچینەیی بۆ بدۆزرێتەوە

3_139



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو وشانەی هەموو ژنێك حەز بە بیستنیان دەكات Reviewed by Unknown on 12:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.