Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە لەسەر کەمکردنەوەی پشووی بەھارەو دواخستنی تاقیکردنەوەکان دێتە دەنگ

کەمکردنەوەی پشووی بەھارەو دواخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لەپەروەردە تاوتوێدەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تاوتوێی کەمکردنەوەی پشووی بەھارەو دواخستنی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان کراوە، بەڵام تائێستا ھیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە.

دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تاوتوێی ئەوە کراوە ئەگەر دەوام ئاسایی بێتەوە، پشووی بەھارە کەمبکەینەوە.

لەبارەی وادەی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانیش، کە وادەکەی پێشخراوە، دارا ئەحمەد وتی:” لەگەڵ وەزیری پەروەردە تاوتوێی ئەو بابەتەمان کردووە، کە تاقیکردنەوەکان نەک بخرێتەوە وادەی پێشووی، بەڵکو زیاتر دوابخرێت”.

سەبارەت بەوەی ئایا ھیچ بڕیارێک دراوە لەبارەی کەمکردنەوەی پشووی بەھارەو زیادکردنی پشووی ھەفتە بۆ مامۆستایان، دارا ئەحمەد وتی: “تائێستا ھیچ بڕیارێکمان لەوبارەوە بەدەست نەگەیشتووە”.

لەلایەن خۆشییەوە، عومەر ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بە SNNی راگەیاند: بەڕێوەبەری خوێندنگەکان سەرپشک کراون لەڕێکخستنی دەوام مامۆستایان، بەمەرجێک کاریگەری نەکاتەسەر تەواوکردنی وانەکان.

وتیشی: “رۆژانی شەممە پشووە، بەڵام ھیچ نووسراوێکی فەرمیمان بۆ نەھاتووە لەبارەی زیادکردنی پشووی رۆژانی پێنج شەممە، رەنگە لەسەرەوە دەرکرابێ، بەڵام بەدەستی ئێمە نەگەیشتووە”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە لەسەر کەمکردنەوەی پشووی بەھارەو دواخستنی تاقیکردنەوەکان دێتە دەنگ Reviewed by Unknown on 11:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.