Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چی بکرێت کاتێک منداڵەکەت توڕە دەبێت؟

 ڕوودەدات کە منداڵ بەهۆی چەند هۆکارێکەوە توڕە ببێت و کاردانەوەی توندی هەبێت، دەبێت هەر لەسەرەتاوە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو توڕەبوونەدا دەکەیت و هەوڵبدەیت زوو کۆنتڕۆڵی بکەیت.

زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی توڕبوونی منداڵ، بەهۆی بچووکی تەمەنیان ناتوانن کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن و کاردانەوەیان دەبێت، ماڵپەڕی” secureteen” ئاماژە بە چەند کردارێک دەکات کە دەبێت دایک و باوکان ئەنجامی بدەن لەکاتی توڕەبوونی منداڵەکەیاندا:

 ١-ئازاری مەدە: منداڵەکەت لەوانەیە لە توڕەییدا قسە بکات بەڵام نابێت تۆ زیاتر بارودۆخەکە ئاڵۆز بکەیت بە لێدان و ئازاردانی منداڵەکەت.

 ٢-هێمن و لەسەرخۆ بمێنەرەوە: ئەو کاتەی منداڵەکەت توڕەیە ناکرێت تۆش بەهەمان شێوە توڕە بیت، لەو کاتەدا دەتوانیت زیاتر خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت نیشانبدەیت.

 ٣- توڕەبوونی منداڵەکەت بە خەتای خۆت مەزانە: لەوانەیە هۆکارێکی ئاسایی یاخود کاردانەوەیەکی منداڵانە بێت بۆ زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی کەسانی دەوروبەری بۆ خۆی. 

 ٤-بگەرێ بۆ هۆکاری توڕەبوونەکەی: لەوانەیە ڕۆژێکی ناخۆشی هەبووبێت یاخود ئازارێکی جەستەیی هەبێت و نەتوانێت ئاماژەی پێبدات. 

 ٥-کە هێمن بووەوە قسەی لەگەڵدا بکە: ئەو کاتەی هێمن بووەوە لەگەڵیدا دابنیشە و گوێی لێبگرە، هۆکاری توڕەبوونەکەی بزانە، هەروەها دەبێت تێیبگەیەنیت کە توڕەبوونی بەو جۆرە ڕەفتارێکی جوان نییە و نابێ دووبارەی بکاتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چی بکرێت کاتێک منداڵەکەت توڕە دەبێت؟ Reviewed by Unknown on 3:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.