Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی 3 فێڵی یوتوب ئەمانە بزانن

تۆڕی یوتوب لە دنیای ئینتەرنێت بە تەواوی بەربڵاو و فراوان بووەو بەكارهێنەرانی ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبن، بەڵام زۆرینەیان تایبەتمەندییە شاراوەو نهێنییەكانی یوتیوب نازانن، لەم بابەتە سێ فێڵ و تایبەتمەندی یوتوبتان پێدەناسێنین، كە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ سەیركردنی ڤیدیۆكان و دەستكاریكردنیان.

شارەزایان دەڵێن، ئەگەر ویستت لەو ڤیدیۆیەی تەماشای دەكەیت، بەشێكی كورتی كە لە ناوەڕاست یان كۆتایی ڤیدیۆكەدایە، بتەوێ دۆست و برادەرێكت سەیری ئەو بەشە بكات، پێویست ناكات لینكەكەی بە ئاسایی بۆ بنێریت و بۆی بنووسیت سەیری دەقەو چركەی ئەوەندە بكە، بەڵكو لە كۆتای لینكەكە هێمای( =T#) ئینجا خولەك و چركەی ڤیدیۆكەیش لە دوای ئەو هێما لە كۆتایی لینكەكەی زیاد بكەو پاشان سەرجەمیان كۆپی بكەو بۆ هاوڕێكەتی بنێرە، كاتێك ئەو كلیك دەكات، راستەوخۆ ڤیدیۆكە لەو چركەیەوە دەست پێ دەكات، كە تۆ نووسیوتە لە كۆتایی لینكەكە، نەك لە سەرەتاوە دەست پێ بكات و هاوڕێكەت چاوەڕێ بێ، تا دەگاتە ئەو چركەیەی تۆ بەلاتەوە گرنگە هاوڕێكەت بیبینێ.

ئەگەر ویستت بەشێك لە ڤیدیۆكە بكەیت بە وێنەی جووڵاو (Gif)، ئەوا پێویستە لە پێشەوەی یوتیوب وشەی گیف بە پیتی ئینگلیزی بنووسیت، واتە دەنووسرێ ( gifyoutube.com) كاتێك ئەمە كلیك دەكەی، پەڕەیەكی نوێ دەكرێتەوەو لەو شوێنە دەتوانی كام گرتەی هەیەو دەتەوێ بیكەی بە گیف دیاری دەكەی، بەڵام بەو مەرجەی نابێ لە (15) چركە زیاتر بێ، پاشان بەردەوام دەبیت و فەرمانەكان جێبەجێ دەكەیت، تا وێنەیەكی جووڵاوت بۆ دروست دەبێ.

سێیەم تایبەتمەندی كە گرنگە بیزانن، ئەویش خێراكردن یان كەمكردنەوەی خێرایی ڤیدیۆكانە، واتە هەر كات بتەوێ بە هێواشی سەیری گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕی یوتوب بكەیت، ئەوا بچنە (Setting) و لەوێوە تایبەتمەندی خێرایی كاركردن هەیەو دەتوانن بە ویستی خۆتان دیاریی بكەن و ئینجا بەردەوام بن لە سەیركردنی ڤیدیۆكە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

لەبارەی 3 فێڵی یوتوب ئەمانە بزانن Reviewed by Unknown on 9:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.