Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ئه‌م ساڵه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌دواخستنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی‌ ئه‌مساڵی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌”.

نورده‌ین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی دوابخرێت كه‌ بڕیاره‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامبدرێت به‌هۆی بایكۆتی‌ مامۆستایانه‌وه‌”.

ئاشكراشیكرد، “ئاماده‌كاریی بۆ هۆڵی‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌زۆرێك له‌خوێندنگه‌كاندا كراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش ناوی‌ مامۆستایانی چاودێر له‌زۆرێك له‌و خوێندنگه‌ دیاریكراوه‌ كه‌ بۆ هۆڵه‌كانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ دیاریكراون”.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، پێشتر بڕی 25 هه‌زار دینار به‌گوێره‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌و خوێندكارانه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ن و پسوڵه‌ی‌ تایبه‌تیان له‌به‌شی ژمێریاریی په‌روه‌رده‌وه‌ بۆكراوه‌.

جه‌ختیشكرده‌وه‌، “تائێستا هیچ بڕیارو ڕێنماییه‌ك بۆ دواخستنی‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌ی قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی نییه‌و بڕیاریشه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا ئه‌نجامبدرێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی‌ پێویستیش بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ كراوه‌

Shvan



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ئه‌م ساڵه‌وه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.